بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی كوردستان بڵاوی كردەوە، ئەمڕۆ شەموو ئاسمان پەڵەهەور و نیمچەهەور دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەكانی باكوری رۆژهەڵاتی هەرێم، ئەگەری كەمێك باران و هەورەتریشقە هەیە.
ئاماژەی بەوەش كرد، خێرایی با مامناوەند دەبێت (10 – 20) كیلۆمەتر لە سەعاتێكدا، هەندێك جاریش چالاك دەبێت بۆ سەرووی 30 كیلۆمەتر لە سەعاتێكدا، بەتایبەتی لە ناوچەكانی رۆژهەڵاتی هەرێم كە دەبێتە هۆی بەرزبوونی كەمێك تۆز و خۆڵ لە ناوچەكەدا.
دەشڵێت، پلەی گەرمی نزیك دەبێتەوە لە تۆماركراوەكانی دوێنێ.
لەبارەی كەشی سبەی یەكشەمەوە كەشناسیی هەرێم پێشبینی دەكات، ئاسمان بەگشتی ساماڵ دەبێت، لەگەڵ دروستبوونی هەندێك پەڵەهەور لە دوای نیوەڕۆ و خێرایی با مامناوەند دەبێت (10 – 20) كیلۆمەتر لە سەعاتێكدا.
ئاماژە بەوەش دەكات، پلەی گەرمی كەمێك نزم دەبێتەوە بە بەراورد بە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 39 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 37 پلەی سیلیزی
دهۆك : 36 پلەی سیلیزی
كەركووك : 41 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 37 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 39 پلەی سیلیزی
سۆران : 36 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران :25 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 43 پلەی سیلیزی