زاری كرمانجی :
مونا قەهوەچی جێگری سەرۆكی پارتی چاكسازی توركمان، ڕایدەگەینێت،ئەنجامدانی دوو گرێبەستی گەورە لەگەڵ كۆمپانیا ئەمەریكییەكان، پێگەی هەرێمی كوردستانی دووبارە لەسەر نەخشەی وزەی جیهان زیاتر تۆكمەتر كرد، كەرتی ئابووری و وزە و سەرچاوە سروشتیەكان بەسەرۆكایەتی رێزدار كاك مەسرور بارزانی، سەرۆك وەزیرانی كوردستان، زیاتر بەهێزتر دەبێت و هەرێمی كوردستان پارێزراو تر و سەقامگیرتر دەكات، نیشاندانی گرنگیدانی ئیدارەی نوێی ئەمەریكایە بە پێگەی هەرێمی كوردستان و حكوومەت و سیستەمی حكومرانی و سیاسیەكەی .
بە گووتەی جێگری سەرۆكی پارتی چاكسازی توركمان،لەسەر دەستی ریزدار سەرۆك وەزیران لە كابینەی نۆیەمدا، بایەخێكی تەواو بە پەیوەندیی دیپلۆماسی و گەشەی ئابووری و وزە دراوە، دەشڵێت:” رۆژ لە دوای رۆژ پێگەی هەرێمی كوردستان لە ئاستی ناوچەكە و دەرەوە بەهێزتر بووە، هەر بۆیەش لەم كاتە هەستیارەدا ئەنجامدانی ئەو گرێبەستانە، هۆكارێكی گرنیگ دەبن لە فاكتەرەكانی بەهێزكردنی ژێرخانی ئابووری قەوارەی دەستوری هەرێمی كوردستان.
مونا قەهوەچی جێگری سەرۆكی پارتی چاكسازی توركمان، دووپاتی كردەوە،.ئێستا دەبینین هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان، زۆر پەرۆشن و بەدواداچوون بۆ ئەم گرێبەستانە دەكەن، چونكە دوای وەستانی هەناردەی نەوت و رێگریە یەك لە دوا یەكەكانی حكومەتی عێراقی فیدراڵ، بارودۆخی مووچە و ناردنی شایستە داراییەكانی خەڵكی هەرێم خراپتر بووە و هەر مانگە و بە بیانویەك ناینێرێت و دوای دەخات، ئەنجامدانی ئەم گرێبەستانە دەرگای خۆشگوزەرانی و ئاوەدانی زیاتر بەرووی هەرێمەكەمان دەكاتەوە و دواجار هەرێم و بەغدا سوودمەندی سەرەكی دەبن و گەشەپێدانی زیاتری سێكتەری وزە و ئابوری بەرەو پێشەوە دەچێت و بارودۆخی مووچە و شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان بەرەو چارەسەری هەمیشەیی هەنگاو دەنێت”.