زاری كرمانجی-سۆران
مقەدەمی پۆلیس عەدنان عبید دەرویش، بەڕێوەبەری بەشی موڵەتی شوفێری لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی ئیدارەی سوران، بڵاوی كردووەتەوە: “پێویستە شۆفێران لە كاتی لێخوڕینی ئۆتۆمبێل لە ئەگەری بوونی شەپۆلی تۆز و خۆڵدا ئەم ڕێوشوێنانەی خۆپارێزی پێویست بگرنەبەر:
- مەودایەكی سەلامەت جێبهێڵە.
-دووركەوتنەوە لە خێرایی لێخوڕین. - دڵنیابوون لەوەی هەموو گڵۆپی ئۆتۆمبێلەكان كاردەكەن.
- هێڵەكان مەگۆڕن مەگەر پێویست بكات و دوای بەكارهێنانی سیگناڵەكە.
- پەنجەرەكان دابخە.
-بەكارهێنانی تایبەتمەندی سووڕانەوەی هەوا لەناو ئۆتۆمبێلەكەدا. - لە كاتی پێویستدا سیگناڵی ئاگاداركردنەوەی فلاش بەكاربهێنە.