وە زیری دەرەوەی ئەمریكا سەبارەت بە کۆبوونەوەکەی لەگەڵ سەرۆکی حکومەتی هەرێم دەڵێت” پشتیوانی ویلایەتە یەكگرتووەكانمان بۆ كوردستانێكی بەهێز دووپاتكردووەتەوە.”
ماركۆ روبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لەبارەی کۆبوونەوەکەی لەگەڵ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئیکس نوسیوێتی” چاوم كەوت بە مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستانی عێراق و جەختمان لە پشتیوانی ئەمریکا بۆ هەرێمی کوردستانی عێراقی بەهێز و خۆڕاگر کردەوە، کە گرنگە بۆ سەقامگیریی عێراق و ناوچەکە”.
لای خۆشییەوە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم دەڵێت”ئەم بۆچوونانەی دەیانبیستین لە بەغدا و ئەو لێدوانانەی دەدرێن، هیوادارم هەموویان لە بەرژەوەندیی خەڵکی عێراقدا بیریان لێ بکرێتەوە. تاوەکو نەرمیی زیاتر بنوێنن، زیاتر دەبینن کە ئەو هەوڵ و کۆششەی ئێمە دەیدەین لە بەرژەوەندیی هەموو لایەکدایە.”


































































