زاری كرمانجی- سۆران:
خاوەن نووسینگەیەكی ئاڵوگۆڕی دراو لە بازاڕی سۆران، بۆ زاری كرمانجی گووتی ” دوای دابەزینی نرخی یۆرۆ لەسەر ئاستی جیهانی، مامەڵەی كڕین و فرۆشتنی زیاتر بووە و زیاتریش لە لایەن هاووڵاتییانەوە دەفرۆشرێت”.
سیداد عەبدولهادی لە بارەی ئاڵوگۆڕی دراو لە بازاڕی سۆران روونیكردەوە” ئەم ماوەیە زیاتر مامەڵە بە دۆلار و تومەن دەكرێت، بەهۆی ئەوەی لە سنووری ئێرانەوە نزیكین و دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران لە سنووری ئیدارەی سۆرانە و بازرگانییەكانیش كە پەیوەندی بە كەل و پەلی ئێرانییەوە هەبێت، بە تومەن دەكرێت”.
زیاتر گووتی ” لەم وەرزانە مامەڵە كردن بە لیرەی توركی كەمتر دەبێت، بەڵام لە كاتی وەرزی گەشتیاری بازاڕی لیرەش جوولەی تێدەكەوێت”.