مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە واشنتن، لەگەڵ سێناتۆر ڕۆجەر ویکەر، سەرۆکی لیژنەی خزمەتگوزاریی سەربازيی ئەنجوومەنی پیرانی ئەمەریکا و سێناتۆر جاک ڕید، ئەندامی لیژنەکە کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا هەردوو سیناتۆر پشتیوانیی خۆیان بۆ هێزی پێشمەرگە و هەرێمی کوردستان دووپاتکردەوە و جەختیان لە گرنگیی پتەوکردنی هاوبەشی و هاوپەیمانیی نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا و هەرێمی کوردستان کردەوە.