نووسینی : کرێکار قادر ڕوستایی
شارەزا و خاوەن بڕوانامە لە بواری کەڵەشاخ.
کەڵەشاخ چارەسەرێکی پزیشکی و سروشتی بێ وێنە, خەڵکی بۆ خۆپاراستن لە نەخۆشی ئەنجامی دەدەن و خۆیانی پێ چارەسەر دەکەن. کەڵەشاخ کات و شوێنی تایبەتی خۆی ههیە بۆ ئەنجامدانی، وە چەندین ڕێنمایی و مەرجی پێویستە پێش و دوای ئەنجامدانی دەبێت ڕەچاو بکرێن و جێ بەجێ بکرێن.
پرسیار دەکرێت ئایا دروستە کەڵەشاخ لە وەرزی بەهاردا بکرێت ؟
ئایا وەرزی بەهار باشە بۆ ئەنجامدانی کەڵەشاخ ؟
وەڵامێکی زانستی و شیکاری یەکی کورت و پوخت :
کەڵەشاخ (حیجامە) کردن لە وەرزی بەهاردا باشترین و چاکترین وەرزە بۆ ئەنجامدانی، لە وەرزی بەهاردا کەڵەشاخ کردن وەک وەرزی پاییز وایە، چونکە هەردوو وەرزەکە لە ڕووی کەش و هەواوە لە یەک نزیکن لە نێوان فێنکیی و گەرمایەکی کەم دان، زانست ئەوەی سەلماندووە کەوا جیاوازییەکی کەم ههیە لە نێوان وەرزی بەهار و پاییزدا، هەر دوو وەرزەکە بۆ ئەنجامدانی کەڵەشاخ زۆر باش و چاک و لەبارن.
لە وەرزی بەهاردا سووڕی خوێن خۆی نوێ دەکاتەوە، خانە بەتەمەنەکانی ناو لاشە و پێکهاتەکانی خوێن بەتایبەت خڕۆکەی سوور و خڕۆکە سپیە بێ سوود و لەکارکەوتووەکان لە دەرەوەی لاشە کۆ دەبنەوە و دەنیشن بەتایبەت لە نێوان شان و ملدا.
لاشەی مرۆڤیش بەهۆی گەرمی و فێنکی گۆڕانکاری بایۆلۆجی و فسیۆلۆژی بەسەردا دیت، بەمەش وەک زانست سەلماندوویەتی سووڕی خوێنی مرۆڤ و پێکهاتەکانی تری لاشەی مرۆڤ ماددەی زۆری تێدا کەڵەکە بووە و کۆبووەتەوە لە ژێر پێست دەنیشێت، ئەمەش هۆکاری وەرزی وایی کردووە پێکهاتەکانی لەشی مرۆڤ جارێکی تر دەست دەکات بە نوێ بوونەوە، بۆیە کۆبوونەوە و نیشتنی ئەو ماددە ژهراویانەی وەک ماددەی مینیڕال و ئیمۆگلۆبین میکاڵ، لە دەرەوەی لاشە لەژێر پێست نیشتوون، بە کەڵەشاخ(حیجامە)کردن خوێنەکە ڕادەکێشرێت و فڕێ دەدرێت، لاشە ڕزگاری دەبێت و چالاک دەبێتەوە.
بۆیە دوای کەڵەشاخ کردن لاشە گۆڕانکارییەکی زۆری لێ ڕوو ئەدات وەک ئەم چەند خاڵەی خوارەوە:
1_ کۆئەندامی بەرگری بەهێز دەکات و ئامێری کارەبای و کارۆ موگناتیسی هاوسەنگ و ڕێک دەخاتەوە.
2_ دابەزاندنی چەوری خوێن و چەوری پێست بەتایبەت چەوری زیانبەخش.
3_ هاوسەنگ کردنەوەی بەرزی پەستانی خوێن و نزمی پەستانی خوێن.
4_ حاڵەتی ناجێگیری دەروونی هاوسەنگ دەکاتەوە، کە بەهۆی ئەو ماددە بێ کەڵکانەوە بێ تاقەتی و بێ هێزی و کەم چالاکی جەستەیی میزاجی نا هاوسەنگ کردووە.
5_ پاکبوونەوەی لاشە لە ماددە ژەهراوییەکان کۆبوونەوە و نیشتنیان لە لاشەدا بەهۆی کەڵەشاخەوە لاشە پاک دەبێتەوە و ڕزگاری دەبێت.