وەزیری وزەی ئەمەریکا، خۆشحاڵی خۆی بە سەردانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ واشنتن دەربڕی، هاوکات پشتیوانیی وڵاتەکەشی بۆ هەردوو ڕێککەوتننامەکە لەگەڵ حکوومەتی هەرێم دووپات کردەوە.
پێنجشەممە 22ـی ئایاری 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە واشنتن، لەگەڵ کریس ڕایت وەزیری وزەی ئەمەریکا کۆبووەوە.
وەزیری وزەی ئەمەریکا، خۆشحاڵی خۆی بە سەردانی سەرۆکی حکوومەت بۆ ئەمەریکا نیشاندا و پشتیوانیی وڵاتەکەی بۆ هەردوو ڕێککەوتننامەکە لەگەڵ کۆمپانیا ئەمەریکییەکان لە بواری وزە و پەرەپێدانی زیاتری وەبەرهێنانی ئەمەریکی لە کوردستان دەربڕی.
لای خۆیەوە مەسرور بارزانی سوپاسی پشتیوانیی ئەمەریکای کرد و کورتەیەکی دەربارەی چاکسازییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا، بە تایبەتی وزە، پڕۆژەی ڕووناکی، هەژماری من و بنیاتنانی ژێرخانێکی بەهێزی ئابووری خستەڕوو.