زاری كرمانجی- سۆران:
پێنجشه‌ممه، 22ـی ئایاری 2025، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له پانێڵێكی “کۆنفرانسی وزە لە واشنتن”، به‌شداریی كرد و له باره‌ی پرۆژه‌ی ڕووناكی و پرۆژه گرنگه‌كانی تایبه‌ت به وزه ڕایگه‌یاند، سوپاسی وه‌زیری وزه‌ی ئه‌مه‌ریكا و ئاماده‌كاران و به‌شداربووانی كۆنفرانسه‌كه ده‌كات و گوتی، پرۆژه‌ی ڕووناكی یه‌كێكه له‌و خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌تایییه پێویسته‌كان كه هه‌موو كه‌سیك شایه‌نی ئه‌وه‌یه كاره‌بای 24 كاتژمێری هه‌بێت، چونكه ئه‌مه ئه‌و كێشه‌یه كه هاووڵاتییان ده‌یان ساڵه به ده‌ستییه‌وه ده‌ناڵێنن. “ئێمه له ڕێگه‌ی چاكسازییه‌وه ده‌ستمان به‌م پرۆژه‌یه كردووه و و پرۆژه‌ی ڕووناكیمان ڕاگه‌یاندووه، واتا دابینكردنی كاره‌بای 24 كاتژمێری بۆ هه‌موو كوردستان، من زۆر خۆشحاڵم كه پرۆژه‌كه زۆر به باشی ده‌چێته پێشه‌وه، پرۆژه‌كه‌مان له ناوه‌ندیی شاره سه‌ره‌كییه‌كان ده‌ست پێ كردووه، هیوادارین تا كۆتایی ئه‌م ساڵ به‌ڵێنمان داوه، هه‌موو شاره‌كان كاره‌بای 24 كاتژمێرییان هه‌بێت و تاوه‌كوو كۆتایی ساڵی داهاتووش پرۆژه‌كه هه‌موو كوردستان بگرێته‌وه. به دڵنیاییه‌وه به‌هۆی نه‌بوونی سه‌رچاوه‌ی پێویست، ئێمه كاره‌بای پێویستمان نه‌بووه بۆ هاووڵاتییان دابینی بكه‌ین، زۆربه‌ی كاته‌كان پشتمان به مۆلیده به‌ستووه، واته مۆلیده ئه‌و بۆشاییه‌ی پڕ كردووه‌ته‌وه، كه به دڵنیاییه‌وه ئه‌مه ژینگه‌ی پیس كردووه، ده‌نگه‌ده‌نگ هه‌یه و كێشه دروست ده‌بێت، باری هاووڵاتییانی له ڕووی داراییه‌وه گران كردووه و كاره‌بای به‌رده‌وامی بۆ هاووڵاتییان دابین نه‌كردووه، بۆیه بۆ خه‌ڵك ئاسان نه‌بوو. ئێمه له پرۆژه‌ی ڕووناكی هه‌وڵمان داوه به‌ر له هه‌موو شتێك كاره‌بای 24 كاتژمێری به هاووڵاتییان بدرێت و بۆ ڕێژه‌ی 80%ـی هاووڵاتییانیش به‌راورد به ڕابردوو، نرخه‌كه‌ی هه‌رزانتر ده‌بێت، مه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ی بیه‌وێت بۆ خۆشگوزه‌رانی خۆی كاره‌بای زیاتر به‌كار بهێنێت، ئه‌گه‌رنا نرخه‌كه‌ی زۆر هه‌رزانتر ده‌بێت به به‌راورد له‌گه‌ڵ كاره‌بای مۆلیده و ئه‌و سیسته‌مه‌ی پێشتری كاره‌بای نیشتمانی. ئامانجی ئێمه ئه‌وه‌یه نه‌ك هه‌ر به ته‌نیا كاره‌با بۆ هه‌رێمی كوردستان دابین بكه‌ین، به‌ڵكوو ده‌مانه‌وێت له ڕێگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی گازه‌وه، بتوانین كاره‌بای زیاتر به‌رهه‌م بهێنین و بۆ عێراق و ته‌نانه‌ت ناوچه‌كه‌ش دابین بكه‌ین، چونكه عێراق و ناوچه‌كه‌ش كێشه‌ی كاره‌بایان هه‌یه، من شانازی به‌وه‌وه ده‌كه‌م ئێمه دوو ڕێككه‌وتنی زۆر باشمان له‌گه‌ڵ دوو كۆمپانیای باشی ئه‌مه‌ریكی واژۆ كردووه كه له هه‌رێمی كوردستان كار ده‌كه‌ین، نزیكه‌ی 15 ساڵ زیاتر ئه‌و دوو كۆمپانیایه له هه‌رێمی كوردستان كار ده‌كه‌ن، بۆیه ئه‌مه هاوكارێكی باش ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه بتوانین غازی زیاتر به‌رهه‌م بهێنین، له‌م ڕێگه‌یه‌شه‌وه بتوانین كاره‌بای زیاتر به‌رهه‌م بهێنین، پێم وایه ئه‌مه ئه‌و كاره‌یه كه پێویست بوو و ده‌بوو بیكه‌ین و چاومان له خه‌ڵكی خۆمان بێت و ئاگامان لێیان بێت و باشترین خزمه‌تگوزارییان بۆ دابین بكه‌ین.”
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان هه‌روه‌ها له باره‌ی گرێبه‌سته نوێیه‌كانی وزه له نێوان هه‌رێمی كوردستان و دوو كۆمپانیا ئه‌مه‌ریكییه و په‌یوه‌ندیی ئه‌و گرێبه‌ستانه له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراق، گوتی: “چاوه‌ڕێین بزانین وه‌ڵامی فه‌رمی به‌غدا له باره‌ی ئه‌و گرێبه‌ستانه چی ده‌بێت؟ پێم وایه ده‌بوو چاوه‌ڕێیان بكردایه، چونكه ئه‌م ڕێككه‌وتنه‌ی كراوه له به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌موو خه‌ڵك و وڵاته، ته‌نانه‌ت بۆ خه‌ڵكی عێراقیش باشه، ئه‌مه به ته‌نیا شتێك نییه بۆ خه‌ڵكی كوردستان و گه‌لی كوردستان و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بێت، بۆیه ئه‌مه ڕێككه‌وتنێكه به ڕاستیی هه‌موو چاوه‌ڕێیان ده‌كرد، چونكه كاره‌بای زیاتر بۆ خه‌ڵك دابین ده‌كات، باشه بۆچی دژی ده‌وه‌ستیته‌وه؟ ئه‌م گرێبه‌ستانه به ته‌واوی یاسایین، چونكه دوو كۆمپانیان له هه‌رێمی كوردستان كار ده‌كه‌ن و گرێبه‌سته‌كانیان براونه‌ته دادگا و دادگا له به‌غدا سێ جار بڕیاری له به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌و گرێبه‌ستانه‌ی داوه كه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ كۆمپانیا بیانییه‌كان كردوویه‌تی، بۆیه كاركردنیان له هه‌رێمی كوردستان به ته‌واوی یاسایییه. ڕاستییه‌كه‌ی ده‌ستوور مافی ئه‌وه‌ی به هه‌رێمی كوردستان داوه له‌و ناوچانه‌ی له‌ژێر كۆنترۆڵی ئه‌و دایه و ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ریاندا هه‌یه، كار له‌سه‌ر نه‌وت بكات، ئه‌مه‌ش به ته‌واوی سه‌د له سه‌د یاسایی و ده‌ستوورییه و هه‌ر ڕاگه‌یه‌نراوێكیش له دژی ئه‌م ڕێككه‌وتنه، بڕیارێكی سیاسییه و هیچی دیكه نییه. به دڵنیاییه‌وه ئێمه پێمان خۆشه وڵاتێكی خۆشگوزه‌رانمان هه‌بێت و پێم خۆشه سه‌رۆك وه‌زیران و حكوومه‌تێكمان هه‌بێت، كه ڕێز له ده‌ستوور بگرێت. ئێمه ڕێزێكی زۆر زۆرمان بۆ به‌ڕێز محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق هه‌یه، هیوادارین به‌رده‌وام بێت و وه‌كوو سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌موو عێراق مامه‌ڵه بكات و به یه‌ك چاو و به یه‌كسانی سه‌یری هه‌رێمی كوردستان و هه‌موو ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراق بكات، هه‌ر سه‌رۆك وه‌زیرانێك به‌ڵێنی داوه، به‌ڵێنی داوه سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌موو عێراق بێت، ئێمه‌ش پشتیوانی لێ ده‌كه‌ین.”
سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان گوتیشی: “ئێمه گفتوگۆی زۆر باشمان له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق هه‌بووه و هه‌موو كات ویستوویه‌تی هاوكار بێت.” مه‌سرور بارزانی له باره‌ی سووریا و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی حكوومه‌تی نوێی ئه‌و وڵاته له‌گه‌ڵ داعش و په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له داهاتوودا له‌گه‌ڵ ئه‌م حكوومه‌ته ئاماژه‌ی به‌وه كرد: هیچ گومانێكی تێدا نییه كه سووریا به كاتێكی زه‌حمه‌تدا تێپه‌ڕیوه، ئه‌مه سه‌رده‌مێكی تازه‌یه بۆ سووریا و خه‌ڵكه‌كه‌ی، ئێمه باكگراوندی هه‌موویان ده‌زانین ئه‌وانه‌ی سه‌ركرده‌ن له سووریا، به‌ڵكوو حكوومه‌تی نوێی سووریاش پێویسته ده‌رفه‌تێكی پێ بدرێت، له‌م چوارچێوه‌یه‌دا سه‌رۆك تره‌مپ له سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌ڕێز سه‌رۆك ئه‌حمه‌د شه‌رعی بینی و به‌ڵێنی هه‌ڵگرتنی سزاكانی سه‌ر سووریای دا نه‌ك ته‌نیا له لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه، به‌ڵكوو له لایه‌ن ئه‌ورووپاشه‌وه، بۆیه زۆرێك له وڵاتانی ناوچه‌كه به‌ڵێنیان داوه هاوكاریی سووریا بكه‌ن. حكوومه‌تی دیمه‌شق ئالنگاری له به‌رده‌مدایه، شیاوی ئه‌وه‌یه هه‌موو كه‌س هاوكاریی بكات، ئێمه هاوكاریی ده‌بین. ده‌زانم ئاسان نییه، وڵاته‌كه هێشتا ماویه‌تی و به ته‌واوی كۆنترۆڵی هه‌موو شتێكی نه‌كردووه، جیاكارییه‌كی زۆر هه‌یه و كێشه و ئاڵۆزییه‌كی زۆر هه‌یه، بزانین داهاتووی ئه‌م حكوومه‌ته له سووریا چۆن ده‌بێت، ئێمه هیوادارین خه‌ڵكی سووریا به‌یه‌كه‌وه كۆ ببنه‌وه و هه‌ڵبژاردن بكه‌ن و ده‌ستوورێك بنووسنه‌وه، كه تێیدا ڕێز له هه‌موو پێكهاته‌كان؛ كورد، عه‌له‌وی و عه‌ره‌ب و هه‌ر چییه‌ك بێت، گیرابێت، و هه‌مووان ڕێزیان لێ بگیرێت و ئه‌مه بڕیارێكه خه‌ڵكی سووریا ده‌بێت بیدات، به‌ڵام به دڵنیاییه‌وه ئێمه وای ده‌بینین خه‌ڵكی سووریا هه‌ر كاتێك له‌سه‌ر شتێك هه‌یكه‌لیه‌تێك و و شێوازێكی حوكمڕانی ڕێككه‌وتن، به دڵنیاییه‌وه ئێمه وه‌كوو دراوسێیه‌كی ئه‌وان هاوكار ده‌بین، پێمان خۆشه ئاشتیی له‌و وڵاته جێی بكرێته‌وه و پێشڤه‌چوون هه‌بێت له لایه‌ن دراوسێكانمانه‌وه و ئه‌وان خۆشگوزه‌ران بن، كه ئه‌مه سوودی بۆ هه‌موومان ده‌بێت.”
مه‌سرور بارزانی له وه‌ڵامێكدا پرسیارێك ئاخۆ ده‌كرێت، نموونه‌ی فیدراڵی عێراق كه هه‌رێمی كوردستان تێیدا قه‌واره‌یه‌كی فیدراڵی هه‌یه بۆ سووریا بگوازرێته‌وه، به‌تایبه‌تی وه‌كوو ئه‌وه‌ی سه‌رۆك بارزانی ئاماده‌یی و پشتیوانی خۆی بۆ لایه‌نه كوردییه‌كانی سووریا ده‌ربڕیوه بۆ ئه‌وه‌ی پێكه‌وه بچنه دیمه‌شق و پێكه‌وه كار بكه‌ن بۆ دامه‌زراندن و پێكهێنانی حكوومه‌تێكی نوێ، گوتی: “با سه‌یری عێراق بكه‌ین، ئێمه سیسته‌مێكی فیدراڵیمان هه‌یه، به‌ڵام فیدراڵیزم شتێك نییه ته‌نیا له‌سه‌ر كاغه‌ز بنووسرێته‌وه و مه‌ره‌كه‌بی سه‌ر كاغه نییه، به‌ڵكوو ده‌بێت جێبه‌جێ بكرێت. به دڵنیاییه‌وه ئێمه كه‌موكووڕیمان له جێبه‌جێكردنی ده‌ستووردا هه‌یه. ئێمه باوه‌ڕمان وایه فیدراڵیزم باشترین سیسته‌م بۆ عێراق، ئێمه واته زۆربه‌ی خه‌ڵكی عێراق له ساڵی 2005 ده‌نگیان پێ دا و ده‌نگیان به‌و ده‌ستووره دا كه ئێستا هه‌یه، ئه‌مه سیسته‌مێكه به‌ڵێنی به خه‌ڵكی عێراق داوه، ئالنگاریشی تێدایه، نه‌ك ته‌نیا فیدراڵیزم خراپه و هۆكاره‌كه‌ی ئه‌وه بێت، نه‌خێر، چونكه فیدراڵیزم وه‌كوو خۆی جێبه‌جێ نه‌كراوه. زۆر گرنگه كاتێك تۆ سیسته‌مێكت هه‌بێت و ڕێزی لێ بگیردرێت، ئه‌مه ئه‌و شته‌یه كه ئێمه بۆ عێراق ده‌مانه‌وێت و داوای ده‌كه‌ین. قسه‌كه‌ت بۆ سووریا زۆر ته‌واوه، سه‌رۆك بارزانی هه‌ردوو لایه‌نی كوردی له سووریا كۆ كرده‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بێنه هه‌ولێر و له‌گه‌ڵ هه‌ردوولادا دانیشت و قسه‌ی له‌گه‌ڵ كردن، ئێمه پێمان وایه، كورد به یه‌كده‌ستی زۆر هاوكار ده‌بێت و هێزێكیان له دانوستانه‌كانیان له‌گه‌ڵ دیمه‌شق ده‌داتێ بۆ ئه‌وه‌ی مافه‌كانی خۆیان به‌ده‌ست بهێنن، به‌ڵام به دڵنیاییه‌وه بڕیاری خۆیانه واته بڕیاری كورده له سووریا، ئاخۆ چ جۆره مۆدێلێكی حوكمڕانییان ده‌وێت و چ جۆره ڕێككه‌وتنێك له‌گه‌ڵ دیمه‌شق ده‌كه‌ن؟ ئه‌وه‌ی كه ئێمه ده‌مانه‌وێت، ئه‌وه‌یه ببینین مافی كورد پارێزراوه و ڕێزی لێ گیراوه، به دڵنیاییه‌وه پێم وایه له دانوستانه‌كان له‌گه‌ڵ دیمه‌شق ده‌گه‌یه‌نه شتێك و سیسته‌مێك له به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌مووان بێت. ئێستا ئاڵۆزییه‌كان له سووریا تا ڕاده‌یه‌ك كه‌م بوونه‌ته‌وه، هه‌مووان چاویان له‌وه‌یه ده‌رفه‌ت هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی بیقۆسنه‌وه، هیواداریشن سووریا ئه‌م ده‌رفه‌تانه بقۆسێته‌وه، به‌ڵكوو سه‌قامگیر و خۆشگوزه‌رانیش بێت.”
سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له باره‌ی لێدوانی ماركۆ ڕوبیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا به پێویستی زانی بوو ڕێز له هه‌رێمی كوردستان بگیردرێت و پارێزراو بێت، گوتی: ئێمه ڕێزمان بۆ ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه و قسه‌كانی به‌ڕێز ڕوبیۆ هه‌یه و زۆر گرنگ بوو و زۆر خۆشحاڵ بووین كه ئه‌مه‌مان بیست، ئه‌مه‌ریكا كه ئێمه به نزیكترین هاوپه‌یمانیی خۆمان سه‌یری ده‌كه‌ین، ئێمه شانازیی ده‌كه‌ین و ئێمه شانازیی به دۆست و هاوپه‌یمانی ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌ین، ئێمه زۆر پشتیوانی سیاسه‌ته‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا و بڕیاره‌كانی سه‌رۆك تره‌مپین بۆ ئاشتی و سه‌قامگیری و خۆشگوزه‌رانی له ناوچه جیاوازه‌كانی جیهان، هۆكاره‌كه‌شی ئه‌وه‌یه ئێستا ئێمه لێره‌ین، ئێمه ده‌مانه‌وێت بیسه‌لمێنین كوردستان نه‌ك ته‌نیا له شه‌ڕی داعش هاوپه‌یمانێكی باشه و له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كانی كار ده‌كات، به‌ڵكوو بۆ ئه‌وه‌ش باشه كه هاوپه‌یمانیی دیكه‌شمان هه‌بێت و هه‌ماهه‌نگیی دیكه‌مان هه‌بێت، ئه‌و وه‌ربه‌رهێنه‌رانه‌ی ده‌شیانه‌وێت بێنه كوردستان، ئه‌مه دۆخێكه پێی ده‌گوترێت براوه – براوه، واتا هه‌ردوولامان براوه‌ین، ئێمه پێمان خۆشه و به ئاشكرا ده‌یبینین و هه‌ستی پێ ده‌كه‌ین پێشوازیمان لێ ده‌كرێت و پاڵپشتیمان هه‌یه له واشنتن و شانازیی به‌و په‌یوه‌ندییه‌وه ده‌كه‌ین.