محەممەد مەحموود- وەرتێ:
تا ئێستا ناحیەی وەرتێ نەخشەی کەرتی نییە ئەمەش بۆتە هۆکار تاکو رێکخستنەوە و دیاریکردنی سنووری شارەوانی دیار نەبێت، سەرۆکی شارەوانیش دەڵێت” لە بەرنامەدایە لیژنەیەک بۆ دانانی نەخشەی کەرتی بێنە وەرتێ.
هەژار حاجی، سەرۆکی شارەوانی وەرتێ بە زاری کرمانجی راگەیاند ” تا ئێستا وەرتێ نەخشەی کەرتی نییە، بۆیە نەتواندراوە سنووری شارەوانی فراوان بکرێت، پێویستیمان بەنەخشەی کەرتی هەیە، تاکو بتوانین سنووری شارەوانی فراوان بکەین و دیارکردنی گەڕەکان رێکبخەینەوە”.
لەسەر پڕۆژەکانی وەرتێش هەژار حاجی گوتی” چەند پڕۆژەیەکمان لە پلاندایە، لەئێستادا دەستکراوە بە کارکردن لە کۆنکرێتکردنی چەند کۆڵانێک لە سنوری شارەوانی وەرتێ کە لە لایەن لیژنەیەک لە سەرۆکایەتی شارەوانیمانەوە بەشێوەی ڕاستەوخۆ جێبەجێ دەکرێت.