لە ڕووداوێکی تەقەکردندا دوو کارمەندی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە واشنتۆن کوژران و تەقەکەرەکەش دەستگیرکرا.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، چەکدارێک لە نزیک مۆزەخانەی جووەکان تەقەی لە ژمارەیەک کارمەندی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە واشنتۆن کرد و دووانیانکوژران.
پۆلیسی واشنتۆن ڕایگەیاند” ئەنجامدەری هێرشەکە گەنجێکی30 ساڵانە بە ناوی ئیلیاس ڕۆدریگێز و بە پێی دیمەنێکی ڤیدیۆییش کە دوای ڕووداوەکە بڵاوکراوەتەوە، گەنجەکە لە کاتی دەستگیرکردنیدا دروشمی “ئازادی بۆ فەڵەستین” دەڵێتەوە”.
شایەتحاڵێکیش بە میدیای ئەمریکای ڕاگەیاند” تەقەکەرەکە دوای ڕووداوەکە چووەتە لای هێزە ئەمنییەکان و خۆی وەک شایەتحاڵ ناساندووە تا ئەو کاتەی هێزەکانی پۆلیس دوای 10 خولەک گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە،” پاشان گووتویەتی”من لە پێناو غەززە ئەنجاممدا و فەڵەستین ئازاد بکەن”.

































































