سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی لێژنەی خزمەتگوزاریی سەربازی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا، جەختیان لە بەردەوامبوونی پشتیوانیکردنی هەرێمەکە و هێزی پێشمەرگە کردەوە.
چوارشەممە 21ـی ئایاری 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە واشنتن، لەگەڵ کۆنگرێسمان مایک ڕۆجەرز، سەرۆکی لێژنەی خزمەتگوزاریی سەربازی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا، گرنگیی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە زووترین کات و دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی دۆخی گشتیی سووریا و ناوچەکە تاوتوێ کر.
هاوکات هەردوولایان جەختیان لە بەردەوامبوونی پشتیوانیکردنی هەرێمی کوردستان و هێزی پێشمەرگە کردەوە .