ئەمریکا ڕۆژی چوارشەممە 21-5-2025 ڕایگەیاند لە چوارچێوەی هەڵمەتی زیندووکردنەوەی زۆرترین گوشار لە دژی کۆماری ئیسلامی، جگە لە کەسایەتی و قەوارە پەیوەندیدارەکان بەکەرتی بیناسازی، 10 بابەتی پەیوەندیدار بەم کەرت دەستنیشان کراون و سزا دەدرێن.
وەزارەتی دەڕەوەی ئەمریکا له به یاننامەیەکدا ، کەڕتی بیناسازی ئێران له ژێر کۆنترۆڵی سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامیدا ئاشکرای کرد و هەڕوەها 10 بڕگەی ستراتیجی دیکەی دەستنیشان کرد که ئێستا له ژێر سزاکانی ئەمریکادان.
لە بەیاننامەکەدا هاتووە: بەم ناونانە، ئەمریکا دەسەڵاتی سزای فراوانتری دەبێت بۆ ئەوەی ئێران نەتوانێت کەرەستەی ستراتیژی بۆ کەرتی بیناسازی لە ژێر دەسەڵاتی سوپای پاسداران بەدەستبهێنێت.
بەپێی بەیاننامەکە، ئەم 10 مادەیە بریتین لە ئالۆوی نیکل-کرۆمی ئۆستنیتیک، ئینگۆتی مەگنیسیۆم، پەرکلۆراتی سۆدیۆم، ئالۆوی تەنگستن-مس، و هەندێک پلێت و بۆری ئەلەمنیۆم.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، هەڕ کەسێک به ئاگاداری خۆی ئەو کەڕەستەیه بفرۆشێت، دابین بکات، یان بگوازێتەوه ، چ بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ، یا لە ئێران وەڕبگرێت سزا دەدرێت

































































