ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 21-5-2025، بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، پێشوازی لە ڕێککەوتنێک دەکات کە ڕێگری بکات لە پیتاندنی یۆرانیۆم لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە.
سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند کە تەلئەبیب هیوادارە ئیدارەی ترەمپ بگاتە ڕێککەوتنێک بۆ ڕێگریکردن لە دەستکەوتنی تاران بە چەکی ئەتۆمی. نەتانیاهۆ لە درێژەی قسەکانیدا گووتی”ئەگەر شتێکی لەو جۆرە ڕووبدات، بێگومان ئێمە پێشوازی لێدەکەین”.