موڕشید برادۆستی – زاری کرمانجی:
بەرپرسی فەرمانگەی ئاوی سیدەکان، بە زاری کرمانجی ڕاگەیاند:” ساڵانێک بوو گوندی نزاری لە دەشتی هێرتی سەر بەقەزای سیدەکان گرفتی ئاوی خواردنەوەیان هەبوو، خۆشبەختانە حکوومەتی هەرێم ڕەزامەندی نیشاندا بۆ جێبەجێ کردنی پڕۆژەیەکی گرنگی ئاو لەو گوندە .
قارەمان شێخۆ، بەرپرسی فەرمانگەی ئاوی سیدەکان، دەڵێت:” پڕۆژەی ئاوی نزاری بە گووژەمەی 378 ملیۆن و 770 هەزار لەسەر بووددجەی وەزارەتی شارەوانی جێبەجێ دەکرێت، کە پێکدێت درێژکردنەوەی تۆڕی ئاوی خواردنەوەی بە مەودای زیاتر لە نۆ هەزار مەتر و 200 ماڵ لێی سود مەند دەبن .
گووتیشی:” لەو پڕۆژەیە بیرێکی ئرتوازی لێدراوە، ئاو دەگوازرێتەوە بۆ عەمبارێکی ئاو بە ڕووبەری(١٢×١٠)مەتر و بەرزی(٢/٥)مەتر، بەشێوەیەکی گشتی پڕۆژەکە گرنگە و چارەسەری یەکجاری گرفتی ئاوی خواردنەوەی دانیشتوانی گوندی نزاریە لە سنووری فەرمانگەکەمان دەکرێت “.


































































