نەخۆشخانەی ڕۆناڵد ڕیگان UCLA ڕایگەیاند” پزیشکانی نەشتەرگەری سەنتەرەکە بە سەرکەوتوویی یەکەم چاندنی میزڵدانیان لە جیهاندا ئەنجامدا.
نەشتەرگەرییەکە کە لە سەرەتای ئەم مانگەوە ئەنجامدراوە، هیوای ئەوە بە دەستەوە دەدات کە پێشکەوتنێکی بەرچاو بێت بۆ ئەو نەخۆشانەی بەدەست تێکچوونی توندی میزڵدانەوە دەناڵێنن.
وەرگری ئەم چاندنە داهێنەرە (ئۆسکار لارینزار)ی تەمەن 41 ساڵە ئەو چەند ساڵێک لەمەوبەر بەهۆی شێرپەنجەوە بەشێکی زۆری میزڵدانی دەرهێنرا.
بەپێی بەیاننامەیەکی زانکۆی کالیفۆرنیای ویلایەتی لۆس ئەنجلۆس کە ڕۆژی یەکشەممە بڵاویکردووەتەوە، دواتر (لاڕاینزار) هەر دوو گورچیلەکەی لەدەستداوە بەهۆی شێرپەنجە و لەکارکەوتنی پێشکەوتووی گورچیلەکانی و بۆ ماوەی حەوت ساڵ لەسەر شۆردنی خوێن بووە.
له چاندنەکەدا که هەشت کاتژمێری خایاند، میزڵدان و گورچیلەیەکی نوێی له لایەن کەسێکی ئەندام بەخشەوە وەڕگرتووه .

































































