توێژەرانی زانکۆی نۆتینگام بە هاوکاری پزیشکانی نەخۆشخانەی زانکۆ لە هەمان شاری بەریتانیا، تاقیکردنەوەیەکی زۆر خێرایان بۆ دیاریکردنی جۆرەها وەرەمی شێرپەنجەیی دروستکردووە. ئەم پێشهاتە نوێیە هەنگاوێکی گەورە و بێ وێنەیە بۆ پێشەوە لە چارەسەرکردنی نەخۆشی شێرپەنجەدا.
بەگوێرەی ماڵپەڕی BBC World Service، ئەم شێوازەی پشکنینی بۆماوەیی نەخۆشەکان ڕێگە بە پزیشکان دەدات ئەو کاتەی کە پێویستە بۆ دەستنیشانکردنی بوونی و جۆری وەرەمی شێرپەنجەیی لە مێشکدا لە چەند هەفتەیەکەوە بۆ تەنها چەند کاتژمێرێک کەم بکەنەوە. ئەم گەشەکردنە ڕێگە بە پزیشک دەدات دەستبەجێ و بە وردی دەست بە چارەسەرکردن بکات.
ئەمڕۆ چوارشەممە ئەنجامی توێژینەوەیەک لەسەر ئەو پشکنینە نوێیە بڵاوکرایەوە و تێیدا دەرکەوتووە کە ڕێژەی سەرکەوتنی لەسەدا سەد لەنێو ئەو نەخۆشانەی کە لە زانکۆی نۆتینگام لێکۆڵینەوەیان لەسەر کراوە.