زاری كرمانجی – ڕواندز :
تیپی سۆرەدی شەقڵاوە، دوای بردنەوەی 3 بە 1 لە تیپی كرێكارانی سۆران، بووە پاڵەوانی خولی تیپە نموونەییەكان.
خولی تیپە نموونەییەكان كە لە ژێر ناوی (وەفایەك بۆ هەر دوو وەرزشوانی كۆچكردوو( شەفیق عەلی باویل و مەحموودی لاعیب) بە بەشداری شانزە تیپ لە سنووری قەزاكانی (رواندز ـ سۆران ـ شەقڵاوە) رێكخرابوو و لە لایەن لیژنە تیپە میللییەكانی رواندز سەرپەرشتی دەكرا.
هەردوو تیپی سۆردەی شەقڵاوە و كرێكارانی سۆران توانيان لهسهر ئاستى تيپه بهشداربووهكانى خول خۆيان بگهيننه یاری كۆتایی و شەوی رابردوو لە یارییەكی ئاست بەرز لە نێو یاریگەی گەردە گەردی رواندز، تیپی سۆردە توانای بە ئەنجامی 3 بە 1 لە كرێكارانی سۆران بباتەوە و جامی خولەكە بەرز بكاتەوە.





