سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە واشنتن, بەشداریی گفتوگۆیەکی تایبەتی کۆڕبەندی وزە، بە ناونیشانی ‘داهاتووی وزە لە هەرێمی کوردستان’ دەکات.
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە واشنتنی پایتەختی ئەمەریکا، لە ڕۆژی پێنجشەممە 22ـی ئایاری 2025، بەشداریی گفتوگۆیەکی تایبەتی کۆڕبەندی وزە بە ناونیشانی “داهاتووی وزە لە هەرێمی کوردستان” دەکات، کە ڕوانین و دیدگای هەرێم بۆ پەرەپێدانی کەرتی وزە دەخاتە ڕوو، هاوکات تیشک دەخاتە سەر دەرفەتەکانی وەبەرهێنان لەم کەرتەدا.
کۆڕبەندەکە، لەلایەن پەیمانگەی ئەلمۆنیتەر ڕێکخراوە و وەزیری وزەی ئەمەریکا و ژمارەیەکی زۆر لە شارەزایان و پسپۆڕانی بواری وزە و توێژەر، لێکۆڵەر و دیپلۆماتکاران بەشداریی تێدا دەکەن.