بەدر ئەبوسەعیدی وەزیری دەرەوەی عومان، ئەمڕۆ 21-5-2025 ڕایگەیاند کە رۆژی هەینی داهاتوو گڕیكی دیكەی دانوستانەکانی ئێران و ئەمریکا لە ڕۆمای پایتەختی ئیتالیا بەڕێوە دەچێت.
پێشتر عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگەیاندبوو کە تاران خەریكی وردبینییە لە بابەتەكانی ئەنجامدانی ئەم خولەی دانوستانەکان.
بەپێی ڕاگەیاندنی لایەنەکان، پرسی ناوەندی دانوستانەکان لە ئێستادا پرسی پیتاندنی یۆرانیۆمە. کۆماری ئیسلامی پێداگری لەسەر پیتاندنی یۆرانیۆم لە ئێران دەکات و لە لایەکی دیکەشەوە لایەنی ئەمریکی بە هێڵی سووری خۆی دەزانێت.