قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی كوردستان رایگەیاند، كۆبوونەوەی ئەمڕۆیان لەگەڵ پارتی ئەرێنی بووە و هەنگاوێكی تر لەیەكتر نزیك بوونەتەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٢ی ئایار قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم لەمیانی پێشوازی لە ژەنەراڵ كێڤن لێیهی فەرماندەی هێزەكانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە عیراق و سوریا رایگەیاند”بە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی هەردوو شاندی دانووستانكاری پارتی و یەكێتی هەنگاوێكی تر چووینە پێشەوە”.
ڕوونیشی كردەوە” كۆبوونەوەی ئەمڕۆ بە گشتی ئەرێنی بووە و هەنگاوێكی دیكە لە پێكهێنانی كابینەی نوێ نزیكتر بووینەتەوە”.
ئەوەش لە کاتێکدایە کە ئەمڕۆ شاندی هاوبەشی پارتی و یەكێتی بۆ پێكهێنانی حكوومەت كۆبوونەوە، تا ئێستا هیچ راگەیەنراوێكی فەرمی لەبارەی كۆبوونەوەكە بڵاونەكراوەتەوە.


































































