ئەمڕۆ چوارشەممە 5/21، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە واشنتن, لەگەڵ سێناتۆر تێد بەد کۆبووەوە.
لە دیدارەکەدا جیا لە دووپاتکردنەوەی خواستی پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە، جەخت لە بەردەوامبوونی پشتگیریکردنی هێزی پێشمەرگە کرایەوە.
گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ و ڕێزگرتن لە قەوارەی فیدراڵی هەرێم، چاکسازییەکانی حکوومەتی هەرێم لە بوارەکانی بەهێزکردنی ژێرخانی ئابووری و وزە و کارەبا و سیستەمی بانکی و بەدیجیتەڵکردنی خزمەتگوارییە گشتییەکان و هەروەها هەوڵەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەت ، بەشێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو.