مستەفا دۆلەمەری- زاری کرمانجی:
سەفەر سوار بەرپرسی بنکەی گەشتوگوزاری مێرگەسۆر بە زاری کرمانجی ڕاگەیاند:” ڕێستۆرانتێکی نوێ لە دەڤەری بارزان کراوەتەوە بە ناوی چیاکانی ڕێزان و لە ئێستادا خەریکی لێکۆڵینەوە و پشکنینین”،
سەفەر زیاتر باس لە ڕێستۆرانتەکە دەکات و دەڵێ:” ڕێستۆرانتێکی مۆدێرن و سەردەمیانەیە و لەسەر بەنداوی ڕێزان دروست کراوە و لە ماوەیەکی کەمدا کارەکانى تەواو دەکرێن”،
ئەوەش دەڵێ:” ئەو ڕێستۆرانتە لەوانەیە پێنج ئەستێرەی پێ ببەخشرێت”.
لەبارەی سەردانی گەشتیاران بۆ دەڤەری بارزان، بەرپرسی بنکەی گەشتوگوزاری مێرگەسۆر گووتی:” بە گشتی ساڵانە زیاتر لە شەش هەزار گەشتیار سەردانی دەڤەری بارزان دەکەن بە تایبەت بۆ ئەشکەوتی شانەدەر و مەزاری نەمران”.