وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا خۆشحاڵیی خۆی بە فراوانبوونی پەیوەندییە بازرگانییەكانی نێوان ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا و هەرێمی كوردستان و هەروەها واژۆكردنی گرێبەستەكان لەگەڵ كۆمپانیا ئەمریكییەكان دەربڕی.
بەشی کاروباری رۆژھەڵاتی نزیکی سەر بە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (X) بڵاوی كردەوە، خۆشحاڵین بە فراوانبوونی پەیوەندییە بازرگانییەکانی نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و هەرێمی کوردستان.
هەروەك جەختی كردەوە: ”بە واژۆکردنی رێککەوتن لەگەڵ کۆمپانیا ئەمریکییەکان. ئەم جۆرە هاوبەشییانە بەرهەمهێنانی غاز لە عێراقدا بەهێزتر دەکەن و سوودیان بۆ هەردوو گەلەکەمان دەبێت.“
ئەمە لە كاتێكدایە كە لە میانی سەردانە فەرمییەكەی مەسرور بارزانی، سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان بۆ واشنتۆنی پایتەختی ئەمریكا، حكوومەتی هەرێمی كوردستان دوو گرێبەستی لەگەڵ دوو كۆمپانیای ئەمریكی بۆ پێشخستن و وەبەرهێنان لە بواری نەوت و غازی هەرێمی كوردستان واژۆ كرد.