مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
بە پێی پێشبینییەكانی دەستەی كەشناسیی عێراق، لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو لە هەرێمی كوردستان باران ببارێت و لە چەند ناوچەیەكی عێراقیش خۆڵبارین دەست پێ بكاتەوە.
كەشناسیی عێراق ڕایدەگەیەنێت سبەی پێنجشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت، بەڵام ڕۆژی هەینی دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور بە تایبەتی لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باكووری عێراق و هەرێمی كوردستان.
دەشڵێت “لە ڕۆژی شەممەوە پلەكانی گەرما نزم دەبنەوە، بای باكووری ڕۆژئاوا چالاك دەبێت و خۆڵبارین دەست پێ دەكاتەوە، ڕۆژی یەكشەممەش ئەگەری بارانبارین لە هەندێك ناوچەی هەرێمی كوردستان هەیە .