ژمارەی ئەو هاووڵاتییانەی لە 7ـی تشرینی یەکەمی 2023وە تا ئێستا لە ئەنجامی ھێرشەکانی ئیسرائیلدا کوژراون، بەرزبووەوە بۆ 53 ھەزار و 573 کەس و ژمارەی بریندارانیش، گەیشتە 121 ھەزار و 688 کەس.
دوێنی سێشەممە، 21ـی ئایاری 2025، وەزارەتی تەندروستیی فەڵەستین لە ڕاگەیاندراوێکدا، دوایین ئاماری ڕۆژانەی لەبارەی ژمارەی قوربانیانی غەززە بڵاوکردەوە.
بەپێی ڕاگەیاندراوەکە لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا، 87 هاووڵاتیی فەڵەستینی لە ئەنجامی ھێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە کوژراون لەگەڵ 290 برینداری دیکە گەیاندراونەتە نەخۆشخانەکانی غەززە.
وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین ڕاشیگەیاندووە، ژمارەی ئەو کەسانەی لە 18ـی مانگی ئاداری ئەمساڵەوە تا ئێستا لەھێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر غەززە کوژراون، بەرزبووەتەوە بۆ سێ ھەزار و 427 کەس و ژماری بریندارنیش، گەیشتووەتە نۆ ھەزار و 647 کەس.


































































