مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
وەزیری كشتوكاڵی هەرێم ڕایدەگەیەنێت ئەو كاتەی عێراق پێویستی بە ئێمەیە دەرگا بە ڕووی بەرهەمەكانماندا دەكاتەوە و هەر كاتێك پێویستی پێمان نەما، بە بیانووی جۆراوجۆر دەرگاكە دادەخات .
بێگەرد تاڵەبانی لە ڕاگەیاندراوێكدا ئاشكرای دەكات كە ڕێگرییەكانی عێراق لەسەر هەموو ئاستەكان بەردەوامە و دەڵێت “عێراق كاتێك پێویستیان بە ئێمەیە بۆ ئەوەی نرخەكانیان دابەزێنن دەرگا بەڕووی بەرهەمەكانماندا دەكەنەوە، بەڵام كاتێك پێویستیان نامێنێت، ڕاستەوخۆ قەدەغە ڕادەگەیەنن.”
وەزیری كشتوكاڵ ئاماژە بەوەش دەكات “عێراق لە پێناو بەرژەوەندی هەندێك كەس و كۆمپانیا ڕێگری لە هاوردەكردنی بەرهەمی هەرێم دەكات.”