زاری کرمانجی :
ئەمڕۆ چوارشەممە، شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەكێتی نیشتیمانی کوردستان، لە شاری هەولێر جارێكی تر كۆ دەبنەوە و پێكهێنانی حكوومەت تاوتوێ دەكەن .
بەپێی زانیاریەکانی زاری کرمانجی، تەوەری سەرەكیی كۆبوونەوەكە، تاوتوێكردنی هەنگاوەكانی پێكهێنانی كابینەی دەیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەبێت، لە هۆڵی سەعد عەبدوڵا لە شاری هەولێردا كۆبوونەوەكە بەڕێوە دەچێت.
ئەو كۆبوونەوەیە لە كاتێكدایە پێشتر لەسەر ئاستی باڵا، دواین كۆبوونەوەی نێوانیان ئەنجام درا و تێیدا تاوتوێی پێكهێنانی حكوومەتی نوێ كرا.