مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
ڕۆژنامەیەكی ئەمریكی، لە ڕاپۆرتێكی دا هۆشداری لە هەڵگیرسانی شەڕی ناوخۆی سووریا دەدات و ڕایدەگەیەنێت “لە ماوەیەكی نزیكدا، شەڕێكی قورسی ناوخۆی لە سووریا هەڵدەگیرسێت و كۆتایی بە دەسەڵاتی ئەحمەد شەرع دەهێنێت و وڵاتەكە پارچە پارچە دەكات.”
ڕۆژنامەی زە كرایدڵی ئەمەریكی بڵاوی كردەوە “وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا و بەرپرسانی دیپلۆماسی وڵاتەكە پێشبینی ڕوودانی شەڕی ناوخۆ بە لێكەوتەی كارەساتبارییەوە لە ماوەی چەند هەفتەی داهاتوودا دەكەن.”
دەشڵێت “بە قسەی بەرپرسە سەربازییەكانی ئەمەریكا، ئەگەری ڕووخانی دەسەڵاتی سووریا و هەڵگیرسانی شەڕی ناوخۆ و پارچە پارچە بوونی سووریا هەیە.”

































































