مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
لە كۆبوونەوەیەكی دا لەگەڵ سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان، كۆنگرێسمانێكی ئەمەریكی ئاشكرای دەكات كە ڕەگێكی كوردی هەیە و شانازی بە كوردبوونی خۆییەوە دەكات .
ڕۆژی سێشەممە 20ـی ئایاری 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان لە واشنتن لەگەڵ كۆنگرێسمان ئەبراهام ئەیب كۆبووەوە و لەو كۆبوونەوەیەدا ئەیب ئاماژەی بەوە كردووە كە ڕەگێكی كوردی هەیە و گوتوویەتی “شانازی دەكەم لە بنەماڵەكەماندا ڕەگێكی كوردیم هەیە و نەنكم كوردە.”