سەرۆك وەزیرانی عێراق هاوپەیمانی (ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان)ی بۆ بەشداری لە هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق ڕاگەیاند.
هاوپەیمانییەكەی سودانی بەناوی (ئاوەدانكردنەوە و گەشەپێدان) هەریەكە لە ئەیاد عەلاوی و فالح فەیاز و ئەحمەد ئەسەدی و چەند كەسایەتییەكی تری لەگەڵدایە.
بەگوێرەی بەیاننامەیەك، ئەمڕۆ لە شاری بەغدا پێکهێنانی هاوپەیمانی (ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان) بەمەبەستی ڕکابەریکردن لە هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق ڕاگەیەنرا.
هاوپەیمانییەکە ئەم هێزە سیاسیانە لەخۆدەگرێت، کە بریتین لە: ڕەوتی فوراتەین، كە لەلایەن محەمەد شیاع سودانیەوە سەرۆكایەتی دەكرێت، ئیئتیلافی نیشتمانی بە سەرۆكایەتی ئەیاد عەلاوی، هاوپەیمانی گرێبەستی نیشتمانی، هاوپەیمانی داهێنەرانی کەربەلا، گردبوونەوەی وڵاتی سۆمەر، گردبوونەوەی نەوەکان، هاوپەیمانی چارەسەری نیشتمانی.