کاربەدەستانی ئەمریکا ڕایدەگەیەنن” ئیسرائیل ئامادەکاری دەکات بۆ لێدانی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران”.
بەرپرسانی ئەەریکا، ئەمڕۆ چوارشەممە لە لێدوانێکدا بۆ سی ئێن ئێن ڕایانگەیاند” ئەمریکا زانیاری هەواڵگری نوێی دەستکەوتووە کە ئاماژە بەوە دەکات ئیسرائیل ئامادەکاری دەکات بۆ لێدانی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران، لە کاتێکدا ئیدارەی ترەمپ بە نیازە ڕێککەوتنێکی دیپلۆماسی لەگەڵ تاران ئەنجام بدات”.
ئاماژە بەوەشدەکەن، هێرشێکی لەم جۆرە نوێنەری بچڕان لەگەڵ ترەمپ دەکات و دەتوانێت ململانێی ناوچەکەی پێ فراوانتر بکات لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
دەشڵێن” ئەگەری هێرشی ئیسرائیل بۆسەر بنکەیەکی ئەتۆمی ئێران لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا بەشێوەیەکی بەرچاو زیادیکردووە و ئاسۆی ڕێککەوتنی ئەمریکا و ئێران کە لابردنی تەواوی یۆرانیۆم لە بەردەست ئێران دوورناخاتەوە و ئەگەری هێرشەکە زیاتر دەکات”.
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا بە ئاشکرا هەڕەشەی ئەوەی کردووە کە ئەگەر هەوڵەکانی ئیدارەکەی بۆ دانوستان لەسەر ڕێککەوتنێکی نوێی ئەتۆمی بۆ سنووردارکردن یان نەهێشتنی بەرنامە ئەتۆمییەکەی تاران شکستیهێنا، پەنا دەباتە بەر کردەوەی سەربازی دژ بە ئێران، بەڵام سنوورێکی بۆ ماوەی بەشداریکردنی ئەمریکا لە هەوڵە دیپلۆماسییەکان دانا.

































































