كۆلێژی تەكنیكی سۆران دەرچووە یەكەمەكان ئاگادار دەكاتەوە
زاری كرمانجی – سۆران :
كۆلێژی تەكنیكی سۆران لە ئاگاداری نامەیەكدا داوا لە قوتابییە یەكەمەكانی پێنج ساڵی ڕابردوو دەكات بە زووترین كات سەردانی هۆبەی كارگێڕی بكەن.
دەقی ئاگادارییەكەی كۆلێژی تەكنیكی سۆران ئاماژە بۆ ئەوە دەكات:” ئاگاداری قوتابییە یەكەم و دووەم و سێیەمەكانی گشت بەشەكان بەیانیان و ئێواران بۆ ساڵانی ٢۰١٧- ٢۰١٨ . ٢۰١٨- ٢۰١٩ ، ٢۰١٩- ٢۰٢۰ ، ٢۰٢۰- ٢۰٢١ ، ٢۰٢١-٢۰٢٢ دەكەینەوە كەوا پەیوەندی بە ژمارە مۆبایلی (٠٧٥٠٥٩٣٢٣١٥) هۆبەی كارگێڕی كۆلێژەكەمانەوە بكەن بۆ زانیاری وەرگرتن ، وە هەر قوتابییەك دوا بكەوێت خۆی بەرپرسیار دەبێت” .
بەپێی نووسراوێكی بەڕێوەبەری گشتی كارگێڕی و دارایی لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێمی كوردستان كە ئاراستەی گشت زانكۆ حكومییەكانی سەر بە وەزارەتی خوێندنی باڵا كراوە، باس لەوە دەكات ئاماژە بە نووسراوەی نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێم لە بەغدا دەكات دەربارەی نووسراوەی ئەنجوومەنی ڕاژەی گشتی فیدراڵی بۆ دامەزراندنی سێ یەكەمەكانی زانكۆ و كۆلێژ و پەیمانگەكان ئەوانەی دانەمەزراون لە ماوەی پێنج ڕۆژ كارەكان ئەنجام بدرێن و بەرز بكرێنەوە بۆ ئەنجوومەنی گشتی ڕاژەی فیدراڵی.