زاری كرمانجی :
ئەمڕۆ چوارشەممە، بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران، بڵاوی كرۆدتەوە، ئـــاگـــادارکراینەوە لە لایەن رێپێــــدراوی هاتووچۆ بژار رەشید مەلا، لەهەبوونی ڕووداوێکی ھاتووچۆ لە جۆری لادان لە ڕێگا و بەو هۆیەوە كەسێك بریندار بوو .
هاتووچۆی سۆران، ئاماژەی بەوەشداوە، ئۆتۆمبێلی جۆری کیا سیراتۆ لە ڕێگا دەرچوو خۆی کێشا بە بەربەستی کۆنکرێتی ڕێگا، لە زارگەلی عەلی بەگ نزیک بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی ناوشار، لە ئەنجامی رووداوەکە کەسێک برینداربوو.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران، داوا لە شوفێران دەكات، پابەندی خێرای دیاری کراو بن بۆ سەلامەتی هەموو لایەک.