لەچوارچێوەی سەردانەکەی خۆی بۆ ئەمەریکا، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە واشنتن لەگەڵ کۆنگرێسمان ئادەم سمیس کۆبووەوە و جەختیان لە گرنگیی زیاتر بەهێزکردنی پەیوەندیی دوولایەنە لە هەموو بوارەکاندا کردەوە
ئەمڕۆ سێشەممە 20ـی ئایاری 2025، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە واشنتن، لەگەڵ کۆنگرێسمان ئادەم سمیس کۆبووەوە.
لە دیدارەکەدا دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان و ناوچەکە تاوتوێ کرا.
هەردوولا جەختیان لە گرنگیی زیاتر بەهێزکردنی پەیوەندیی دوولایەنە لە هەموو بوارەکاندا کردەوە.
لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا ، ئاماژە بە گرنگیی و پێویستیی پێکهێنانی کابیبەی دەیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان کردەوە.