مۆرگان ئۆرتاگۆس، جێگری نێردەی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئەمڕۆ سێشەممە ڕایگەیاند، لوبنان هێشتا ڕێگایەکی سەختی لەبەردەم دایە بۆ ئەوەی بەتەواوەتی چەکداماڵینی حزبوڵای لوبنان دوای ئاگربەستی نێوان خۆی و ئیسرائیل.
ئۆرتاگۆس زیاتر روونیكردەوە ” حزبوڵڵا هۆکاری مردن و لەناوچوونە و دەوڵەتێکە لە چوارچێوەی لوبنان، جەختی لەوە کردەوە کە ئەمریکا دەیەوێت حزبوڵڵا بە تەواوی چەک داماڵین لە سەرتاسەری لوبنان نەک تەنها لە ناوچەکانی باشووری ڕووباری لیتانی”.
جێگری نێردەی ئەمەریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست داوای لە دەسەڵاتدارانی لوبنان کرد بڕیارێکی ڕوون لەبارەی داماڵینی چەکداماڵینی تەواوەتیئەو حزبە لە سەرتاسەری خاکی لوبنان بدەن.

































































