ڕاکەرێکی بەریتانی لە ئاستی بەرگەگرتنی زۆردا، دوای گەشتێکی ماندووکەری 35 ڕۆژە، ڕیکۆردی جیهانی شکاند لە ڕاکردن لە لایەکی ئوسترالیا بۆ لایەکی دیکە.
ویلیام گۆجی تەمەن 31 ساڵ، لە 16ی نیسانەوە دەستی بە ڕاکردن لە کەناراوەکانی شاری کوتسلۆوە کرد و ڕۆژی دووشەممە 19ی ئایار مەودای 3800 کیلۆمەتری لە بەندەری بەناوبانگی بۆندی تەواو کرد، لەکاتێکدا باوکی لە مەترەکانی کۆتاییدا لەگەڵیدا بوو.
گۆج لە شاری بێدفۆردشایر لە ئینگلتەرا لەدایکبووە، ڕۆژانە نزیکەی 100 کیلۆمەتر ڕادەکات، کە یەکسانە بە دوو ماراسۆن و نیو.
لە ساڵی 2018 دەستی بە وەرزشی راكردن کرد، دوای ئەوەی دایکی بە نەخۆشی شێرپەنجە مرد بە ئامانجی کۆکردنەوەی پارە بۆ ڕێکخراوە خێرخوازییەکانی شێرپەنجە لە بەریتانیا و ئەمریکا و ئوسترالیا.
ڕیکۆردی پێشووی ڕاکردنی ئەم مەودایە هی کریس تێرنبول بوو کە لە ساڵی 2023 لە ماوەی 39 ڕۆژدا لە ئوسترالیادا ڕادەکات. ساڵێک پێش ئەوە، کارەباچی ئوسترالی نێد برۆکمان لە ماوەی ٤٧ ڕۆژدا هەمان مەودای ڕاکرد و ملیۆنان دۆلاری بۆ کارە خێرخوازییەکان کۆکردەوە.
چەند ساتێک دوای بەزاندنی هێڵی کۆتایی، گۆگ تاجە گوڵینەی بۆ یادی دایکی لە کەناری بەناوبانگی بۆندی دانا.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ڕێگادا بیری لە دایکی کردووەتەوە و چۆن شەڕی لەگەڵ شێرپەنجەدا یارمەتی داوە بۆ تێپەڕاندنی ئازارەکانی ئەم ئەرکە قورسە.
هەروەها گۆج خێراترین پیاوی بەریتانییە، لە ماوەی 55 ڕۆژدا مەودای لۆس ئەنجلۆس بۆ نیویۆرک ڕایکردووە.