ئەمڕۆ سیشەمە 2-5-2025 سوپای ئیسرائیل و دەزگای ئاسایشی ناوخۆی ئیسرائیل هێرشەکانیان بۆ سەر زیاتر لە 100 ئامانجی حەماس لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا ڕاگەیاند.
بەگووتەی سوپای ئیسرائیل، موعەتز دیب، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە ئاسمانییەکانی حەماس کە بەرپرسی پلاندانان و ئاراستەکردنی ئۆپەراسیۆنەکانی دژ بە فڕۆکە ئیسرائیلییەکان و هەروەها ئاراستەکردنی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئەو گرووپە چەکدارە بووە، لە ئۆپەراسیۆنێکی سوپای ئیسرائیلدا لە باکووری کەرتی غەززە کوژراوە.
ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای ئیسرائیل لە باکور و باشووری غەززە لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی بەرفراوانی “گالیسکەکانی گیدۆن” ئەنجام دەدرێت کە لە ڕۆژی یەکشەممە دەستی پێکردووە.