ئاژانسی ڕۆیتەرز بە پشتبەستن بە سەرچاوەیەکی ئەمنی تورکیا بڵاویکردەوە، ئیبراهیم کالین، بەرپرسی هەواڵگری تورکیا و ئەحمەد ئەلشەرع، ڕۆژی سێشەممە 20ی ئایار، لەبارەی چەکداماڵینی میلیشیا کوردییەکانی ناسراو بە “یەکینەکانی پاراستنی گەل” و تێکەڵکردنیان بە هێزە ئەمنییەکانی سوریا تاوتوێ کردووە.
ئەو سەرچاوەیە گووتی: تەوەرەکانی وەک داماڵینی چەک لە یەکینەکانی پاراستنی گەل و تێکەڵکردنیان بە پێکهاتە نوێیەکەی سوریا، لەوانەش ئاسایشی سنوورەکان و دەروازە سنوورییەکان تاوتوێ کران.
دیدارەکەی ئیبراهیم کالین و ئەحمەد ئەلشەرع دوای دانوستانەکانی هەفتەی ڕابردووی نێوان وەزیرانی دەرەوەی سوریا، تورکیە و ئەمریکا هات.
لەمیانی ئەو وتووێژانەدا ئەنقەرە ڕایگەیاند کە پێشبینی دەکات ئەو گرووپە چەکدارە ڕێککەوتنەکەی لەگەڵ حکومەتی سوریا بۆ داماڵینی چەک جێبەجێ بکات.