ئەمڕۆ لیستى مووچەى مانگى پێنج بە سیستەمى پەیڕۆڵ ئامادە دەکرێت
لەلایەن داراییەوە سەرجەم فەرمانگەكان ئاگادار كراونەتەوە، ئەمڕۆ سیستەمی پەیرۆڵ كارایە و دەتوانن لیستی مووچە داخل بكەن.
ئەمڕۆ سێشەم 20ی ئایار، لە سەعات نۆی بەیانیی سیستمی پەیرۆڵ بۆ داخلكردنی لیستی مووچە كارا كرا.
ئەوەش زانراوە، یەكە ژمێركارییەكان ئاگادار كراونەتەوە لەگەڵ كاراكردنی سیستمەكە، بڕیارێك دراوە كە لەگەڵ مووچەی مانگی پێنج، 1%ی مووچەی بنەڕەتیی فەرمانبەرانی هەرێم دەبڕێت.
هاوكات ماوەی 48 سەعات كات هەیە تا سەرجەم وەزارەتەكان لیستەكە داخل بكەن، بۆ ئەوەی ڕۆژی پێنجشەم لیستی مووچە ئامادە بێت و تەرازووی پێداچوونەش ئامادە بكرێت، لەگەڵ خشتەی خەرجی و نیوەی داهاتی ناوخۆ بۆ بەغدا بنێردرێت.