ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی ڕووسیا دوای پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، گفتوگۆكەی بە بنیاتنەر وەسفکرد و ڕایگەیاند: سەرۆکی ئەمریکا هەڵوێستی خۆی لەبارەی کۆتاییهێنان بە ململانێکان و ئاگربەست ڕوونکردەوە، هەروەها گوتم ڕووسیا ڕازییە ڕێگەچارەیەک بۆ قەیرانی ئۆکرانیا بدۆزێتەوە. تەنها پێویستە کارامەترین ڕێگا بۆ ئاشتی بدۆزینەوە”.
لە درێژەی هەوڵەکانیدا بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕی ئۆکرانیا، دۆناڵد ترەمپ دوێنێ بە تەلەفۆن قسەی لەگەڵ ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی سەرۆکی ئۆکرانیا و سەرکردەکانی فەرەنسا، ئەڵمانیا، ئیتاڵیا و سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەوروپا کرد، جگە لە پوتین، داوای کرد دەستبەجێ گفتوگۆکان دەستپێبکرێنەوە بۆ دامەزراندنی ئاگربەستێکی دەستبەجێ.