زاری کرمانجی – چۆمان :
سوارە ئەکڕەم قایمقامی چۆمان بە زاری کرمانجی ڕاگەیاند:” لە بەردەوامی هەوڵ و ماندوو بوونەکانمان، بۆ دەست خستنە سەر خاڵی دەست پێکردنەوەی پرۆژەی دووسایدی چۆمان حاجی ئۆمەران، بە هیممەتی سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، هەموو هەوڵەکانمان لە پاکێجی دابین کردنی بودجەی ئەو پرۆژەیە چڕ کردەوە.
قایمقامی چۆمان دەڵێت:” دوای بووژانەوەی ڕەوشی ئابووری و سەرکەوتنی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێم بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی، ڕەزامەندی دەست پێکردنەوەی ئەو پرۆژەیە وەک پرۆژەی ستراتیژی بە یەکێک لە سەرکەوتووترین کارەکانمان وێنا دەکەم.
گووتیشی:” کۆتاییهێنان بە قۆناخی سەرەتایی لەو پرۆژەیە دەرچەیەکی گرنگە بۆ وە دەست خستنی سەرکەوتنی تەواوی پرۆژەکە، لە وەرزی داهاتووی دەست پێکردنەوەکانی پرۆژەکان ڕەزامەندی بەڵێندەرمان وەرگرتووە بۆ کۆتایی هێنان بە 14 کیلۆمەتر ماوە، لە ئایندەشدا بە شێوازێکی پتەوتر کار لەسەر خێرایی ئەنجام دانی ئەو پرۆژەیە دەکەین، کە بودجەی پێویستی بۆ دابین دەکرێت”.