مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
ڕۆژنامەی ئەبرار ی فارسی لە ڕاپۆرتێكی دا ئاشكرای دەكات ڕۆژانە 190 كەس بەهۆی جگەرەكێشانەوە لە ئێران گیان لەدەستدەدەن .
هاوكات محەممەد ڕەزا مەسجدی، ئەمینداری گشتیی كۆمەڵەی بەرەنگاربوونەوەی توتن لە ئێران ڕاگەیاند “ساڵانە 70 هەزار كەس بەهۆی بەكارهێنانی جگەرەوە لە ئێران گیان لەدەستدەدەن كە دەكاتە ڕۆژانە 190 كەس.”
مەسجدی هۆشداریدا لە زیادبوونی بەكارهێنانی جگەرە لە نێو گەنجان و دەڵێ “نزیكەی 22٪ی پیاوان و 5٪ی ژنان لە ئێران جگەرە دەكێشن و 17٪ی گەنجانی بەكارهێنەری تووتن لەدوای ماوەیەك تووشی ئالوودەبوون دەبن.”