زارى کرمانجى:
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: حاڵەتێکی دیکەی تای خوێنبەربوون لە هەولێر دەستنیشان کرا، ئەویش ئافرەتێکی دانیشتووی قەزای بەعاجی سەر بە پارێزگای نەینەوایە.
یەکشەممە 18ـی ئایاری 2025، وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا، ئاماژەی بەوە دا: هاووڵاتییەکی خەڵکی قەزای بەعاجی سەر بە پارێزگای نەینەوا تەمەن 27 ساڵ، دوای بوونی نیشانەکانی تای خوێنەبەربوون، ڕوو لە شاری هەولێر دەکات بۆ وەرگرتنی چارەسەر لە نەخۆشخانەی هەولێری فێرکاری.
وەزارەتەکە باسی لەوەش کرد، بەهۆی بوونی نیشانەکانی نەخۆشی تای خوێنبەربوون و چەندین ڕێکاری دەستنیشانکردن و چارەسەری پزیشکی دەگیرێتە بەر، ئێستا لەشاری هەولێر لەژێر چاودێری چڕ لە نەخۆشخانە خەوێندراوە و چارەسەر وەردەگرێت. وەزارەتی تەندروستی داوا لە هاووڵاتییان دەکات، پابەندیی ڕێنماییەکان بن و لەکاتی بوونی گومان و نیشانەکانی نەخۆشی لەسەر ئاژەڵ، پێویستە تیمەکانی ڤێتەرنەری ئاگادار بکەنەوە