ئەبوبەكر كاروانی، سیاسەتمەداری دیار كوردستان لە نووسینێكیدا ئاماژە بەوە دەكات” لێپرسراوێتی ئیسلامی و ئەخلاقی و سیاسی داوای ئەوە لە سەرکردەو بڕیار بەدەستەکانی دەکەن بەفەرمی خۆیان هەڵ بووەشێننەوە”.
كاروانی لە نووسینەكەیدا دەڵێت” لەم ماوەیەی دوایدا لای هەندێ دۆست باسی ئەوەم کرد کە دۆخەکە پێویستی بەخۆ هەڵوەشاندنەوەی ئیخوانە، چوونکە ئەو ڕێکخراوە بەوبارە مێژووییە گرانەی سەرشانی، ئەو وێنا شێواو وێرانەی لێی گیراوە، ئەو قەیرانە فیکرییەی تێیدا دەژیت، ئەو دوژمنایەتییە نێودەوڵەتی و هەرێمایەتییە گەورەی دەکرێت و جیاوازیی رەگ و ریشەیی قۆناغەکە لەگەڵ ئەوکاتەی سەری تێدا هەڵداوە، ناتوانێت هیچی تر بەشێوەیەکی بەرهەمدارانە درێژە بە خۆی بدات”.
لە بەشێكی دیكەی نووسینەكەیدا ئاماژەی بەوەداوە ” هەموو ئەو هۆکارانە وایان کردووە، هیچ ئاسۆیەکی لەبەردەمدا نەمینێت و رۆڵی پێچەوانە بەئەرکەکانی لە ئێستادا بگێرێت، بۆیە لێپرسراوێتی ئیسلامی و ئەخلاقی و سیاسی داوای ئەوە لە سەرکردەو بریاربەدەستەکانی دەکەن، بریارە عەقڵانی و ئازایانەکە بدەن و کۆتایی بە کۆمەڵ و ڕێکخراوەکە بێنن و بەفەرمی هەڵی بووەشێننەوە، دابڕان لەگەڵ رابردوو درووست بکەن، بۆ ئەوەی ئەندام و جەماوەرەکەی بە بیرو هەناسەو دیدێکی نوێوە لە فۆرمی جۆراوجۆری سیاسی یاخوود مەدەنییدا یان هەردووکیان خۆیان ڕێکبخەنەوەو کۆتایی بەو بازنە داخراوە پەنگخواردووە بێنن تیایدا دەژین”.