قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی وەزیرانی هەرێمی كوردستان لە پرێس كۆنفرانسێكدا رایگەیاند: “پڕۆژەی كارەبای 24 كاتژمێری لە بەرژوەندیی خەڵكی كەمدەرامەتە و پارەی كارەبا كەمتر دەدەن لەوەی كە دەدرێتە پارەی مۆلیدە و كارەبای نیشتمانی، بەتایبەت پارەیەكی زۆر دەرێتە مۆلیدە ئەهلییەكان.”
ئاماژەی بەوەش دا: “ئەوەی خانووی گەورەتر بێت و پێویستیی بە كارەبای زیاتر هەبێت، بێگومان پارەی زیاتری كارەبا دەدات، بەڵام ئەوەی گوزرەرانی باش بێت و كارەبا زیاتر بەكاربهێنێت، دەتوانێت پارەی زیاتریش بدات.”
ئەوەشی خستە ڕوو: “تیمە هونەرییەكان بەرچاوڕوونیی زۆریان لەبارەی كارەبای 24 كاتژمێری و نرخەكان پێداوین و كۆبوونەوەی زۆرمان كردووە لەگەڵیاندا، بۆیە پەسندمان كردووە، چونكە لە بەرژوەندی هەموو خەڵكە بە تایبەت خەڵكی كەمدەرامەت.”

































































