حاڵەتێکی دیکە بە نەخۆشی تای خوێنبەربوون تۆمارکرا ئەویش ئافرەتێکی دانشتووی (بعاج)ی سەر بە پارێزگای موسڵە تەمەن (27 ) ساڵە و پیشەی ئافرەتی ماڵە.
وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردووەتەوە: “دوای بوونی نیشانەکانی، ڕوو لە شاری هەولێر دەکات بۆ وەرگرتنی چارەسەر لە نەخۆشخانەی هەولێری فێرکاری، بەهۆی بوونی نیشانەکان و گومالێکردن بە نەخۆشی تای خوێنبەربوون و چەندین ڕێکاری دەستنیشانکردن و چارەسەری پزیشکی دەگیرێتە بەر، ئێستا لەشاری هەولێر لەژێر چاودێری چڕ لە نەخۆشخانە خەوێندراوە و چارەسەر وەردەگرێت.”
وەزارەتی تەندروستی داوا جەخت لەسەر جێبەجێکردنی ڕێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی دەکاتەوە و داوا لە هاووڵاتیان دەکات لە کاتی بوونی گومان و نیشانەکانی نەخۆشی لەسەر ئاژەڵ پێویستە تیمەکانی ڤێترنەری ئاگادار بکەنەوە، یان هاووڵاتیانی بەرکەوتووانی بەخێوکردنی ئاژەڵ یان بەرهەمەکانی ئاژەڵ لەکاتی بوونی هەر نیشانەیەکی ناتەندروست، بەخێرایی سەردانی نەخۆشخانەکان بکەن بێ دواکەوتن.
ئەوەش خراوەتە روو: “تا ئێستا دوای بوونی چەندین حاڵەتی گومانلێکراوی نەخۆشی تای خوێنبەربوون لە هەرێمی کوردستان و هاتنیان بۆ نەخۆشخانە و بەدواداچوون و پشکنین بۆ گومانلێکراوان لەماوەی مانگی ڕابردوو، دەرەنجام تەنها دوو حاڵەت دەسنیشانکراون و پشتڕاستکراوەتەوە کە بەداخەوە حاڵەتێکیان لەشاری دهۆک بوو کە هەفتەی ڕابردوو لەبەر قورسی باری تەندروستی گیانی لەدەستدا و حاڵەتی دووەم بە تەواوی چاکبووەوە و لە نەخۆشخانە دەرچووە، لەگەڵ حاڵەتێکی ئەمڕۆی شاری موسڵ کە ئێستا لە شاری هەولێر چارەسەر وەردەگرێت.”