مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
بەڕێوەبەری گشتیی كشتوكاڵی هەولێر ڕاگەیاند لە سەرەتای مانگی شەش هاوردەكردنی كاڵەك قەدەغە بە هەموو شێوەیەك قەدەغە دەكرێت.
هێمن سەید موراد، بەڕێوەبەری گشتیی كشتوكاڵی هەولێر، ئەمڕۆ یەكشەممە 18ی ئایاری 2025 ڕایگەیاند “لە 1ی حوزەیران، بە هەموو شێوەیەك هاوردەكردنی كاڵەك (گندۆرە) قەدەغە دەكرێت،” دەشڵێت “ڕەنگە 10 بۆ 15 ڕۆژی دیكە بەرهەمی خۆمان پێ بگات، بۆیە ئەو كاتە بە هیچ شێوەیەك ڕێگە نادەین هیچ بەروبوومێكی دەرەكی بێتە ناو هەرێمی كوردستان، تەنیا بەرهەمی خۆمان بە بازاڕ دەكرێت.”

































































