یەکشەممە، 18ـی ئایاری 2025، حوسییەکانی یەمەن ڕاگەیەندراوێکیان بڵاو کردەوە تێیدا هاتووە “هێزە چەکدارەکانی یەمەن لە کردەیەکی سەربازیدا هێرشی مووشەکیان کردە سەر فڕۆکەخانەی “ئەللود” کە بە ئیسرائیلی پێی دەڵێن فڕۆکەخانەی بن گوریۆن.
ئاماژە بەوەش کراوە، هێرشەکەیان بە دوو مووشەکی بالیستی کردووە، کە یەکێکیان بە مووشەکی هایپەرسۆنیکی فەڵەستین 2 بووە، ئەوی دیکەشیان مووشەکی “زولفیقار” بووە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە “سەرلەبەیانی دوێنێش هێزە چەکدارەکانی یەمەن بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشیان کردە سەر فڕۆکەخانەی ئەللود.”































































