زاری كرمانجی-سۆران
نووسەرو ئامادەكاری پەرتووكەكە د. سانع شەریف پڕۆفیسۆری یاریدەدەر لە فاكەڵتی یاسا و زانستە سیاسییەكان و بەڕێوەبردن لە زانكۆی سۆران، بەزاری كرمانجی ڕاگەیاند: ” ئەم پەرتووكە شیكارییەكی ڕەخنەگرانەی یاسایی و نێودەوڵەتی بۆ چەند پرسێكی زەق لە نێوان حكوومەتی هەرێمی كوردستان و حكوومەتی فیدڕالی عێراق دەخاتە ڕوو؛لەوانە ململانێ لەسەر ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان و پەرەسەندنی هەڕەشەی هێرشە ئەلیكترۆنیەكانی فڕۆكەی بێفڕۆكەوان. بەدواداچوون بۆ ڕەهەندە یاسایی و سیاسییەكانی ئەوئاڵنگارییانە دەكات.
هەروەها تیشك دەخاتە سەرپێشێلكارییەكانی مافەكانی مرۆڤ لە كەركوك و ناوچەجێناكۆكەكانی دیكە. كتێبەكە بە شیكردنەوەی چوارچێوە یاساییە نێودەوڵەتییەكان و بڕگەكانی دەستوور و میكانیزمەكانی چارەسەركردنی ناكۆكییەكان، لە ڕێگاكانی گەیشتن بە سەقامگیری و دادپەروەری دەكۆڵێتەوە. سەرەڕای ئەوەش، كاریگەرییە یاساییەكانی هێرشەئەلیكترۆنییەكانی فڕۆكەی بێفڕۆكەوان هەڵدەسەنگێنێت، پێشنیاری ستراتیژی بۆ بەرزكردنەوەی ڕێوشوێنە ئەمنییەكان و پەرەپێدانی وەڵامی یاسایی و حكومی كاریگەرتر، پێشكەش دەكات.
كاری ئەم كتێبە بەشدارە لە گوتاری فراوانتر سەبارەت بە چارەسەركردنی ناكۆكییەكان، پاراستنی مافی مرۆڤ و ئاسایشی ئەلیكترۆنی لە نێوان هەردوو حكوومەتدا لەچوارچێوەی یاسای نێودەوڵەتی و دەستووری عێراقدا.